بەکارهێنانی ئامرازی Wi-Fi Direct



Wi-Fi Direct ئامرازێکە کە بە تەلەفزیۆنی تۆ ڕێگە دەدات بەبێ پەیوەندیی ئینتەرنێت وەسڵ ببێت بە ئامێرێك کە قابلیەتی Wi-Fi Directی هەیە. دەتوانیت فایلەکانی نێو ئەو ئامیرانە کە لە ڕێگەی Wi-Fi Directەوە پەیوەست کراوەن لەنێو ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ و ئەپی مووزیک دا بکەیتەوە.
- ئامرازی Wi-Fi Direct لەسەر ئەو ئامێرە کە دەتەوێ وەسڵ ببی پێیەوە چالاک بکە.
- لیستێک لەو ئامێرانە کە دەتەوێ وەسڵ بکرێن بە تەلەفزیۆنەکە نیشان دەدرێت.
- ئامێرێک هەڵبژێرە بۆ وەسڵکردن.
- ئەگەر ئامێری مەبەست داواکاریی تۆ قەبووڵ بکات، Wi-Fi Direct وەسڵ دەبێت.
- لەسەر ئەو ئامێرەی کە گرێت داوە بە تەلەفزیۆنەکەت، ئەو فایلانەی ڤیدیۆ، مووزیک و وێنە هەڵبژێرە کە دەتهەوێت لە ڕێگەی ئەپی LG TV Plus یان ئامرازی هاوبەشکردنی ناوەرۆکەوە لەسەر تەلەفزیۆنەکەت بیانکەیتەوە.
- دەتوانیت فایلەکانی نێو ئەو ئامیرانە کە لە ڕێگەی Wi-Fi Directەوە پەیوەست کراوەن لەنێو ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ و ئەپی مووزیک دا بکەیتەوە.